X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

داوا دەکرێت حاجیانی کورد لە ھەرێمی کوردستان قوربانییەکانیان ئەنجام بدەن

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-06-10     270ژمارەی خوێندراو

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەبەر ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ھەژار حاجییانی کورد ھەوڵبدەن قوربانییەکانی خۆیان لەڕێی بریکارەوە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن.

زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنن: ئێستا لەناو رۆژانی مانگی زیلحیجە داین و خەڵک بەرە و ئامادەکاری جەژن دەڕوات، خوشک و برا حاجییەکانمان نزیکدەبنەوە لە وەرزی حەج، ساڵانەش لەبەر پابەندیی ئایینی، خەڵکێکی زۆر سوننەتی قوربانی ئەنجامدەدەن کە خێرو سوننەتێکی گەورە و بەدەمەوەچوونی فەرمانی خوادای گەورەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە برا حاجییەکانمان دەکەین بەلەبەرچاوگرتنی گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت و بواری ئابووریی ناوخۆیی، ھەوڵبدەن قوربانییەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن، چونکە لەڕووی شەرعەوە ھیچ گرفتێک لەوەدا نییە قوربانی لەڕێی بریکارەوە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی خزم، کەسوکار و خەڵکی ھەژار لە رۆژانی جەژندا دڵخۆشتربن و بەرەکەت و ئاوەدانی پتربکەوێتەوە".