X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

سعودیە ڕێگری لە ژمارەیەکی بەرچاو لە حاجی دەکات حەج ئەنجام بدەن

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-06-09     285ژمارەی خوێندراو

حکومەتی سعودیە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کەسی لە مەککەی پیرۆز دەرکرد، کە بەنیاز بوون بە شێوەی نایاسایی و بەدەر لە رێکارە فەرمییەکان حەج بکەن.

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردوە، لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەڕێوەبردنی حەجی ئەمساڵ، توانراوە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کەس دەستنیشان بکرێن و لە مەککە دووربخرێنەوە، کە ڤیزە و مۆڵەتی بەشداری لە حەجی ئەمساڵیان نەبووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە کۆی ئەو کەسانە ١٥٣ ھەزار و ٩٩٨ کەسیان بیانی بوون و بە ڤیزەی گەشتیاری روویان لەو وڵاتە کردووە.

ھەروەھا ١٧١ ھەزار و ٥٨٧ کەسیش ھەرچەندە مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان لە سعودیە ھەبووە، بەڵام دانیشتووی مەککە نەبوون و مۆڵەتی حەجیان نەبووە.


زۆرترین خوێنراو