X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

پلەکانی گەرما لە ھەردوو شاری مەککەو مەدینە بەرزدەبنەوە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-06-06     229ژمارەی خوێندراو

کەشناسی سعودییە ھۆشداری دەداتە حاجیان لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەمساڵ و دەڵێت: پلەکانی گەرمای ھەردوو شاری مەککە و مەدینە لەسەرو ئاساییەوە دەبن.

ئەیمەن غولام، سەرۆکی ناوەندی کەشناسی نیشتیمانی سعودیە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ حەجی ئەمساڵ زیاتر دەبێت لە مەککە و مەدینە یەک بۆ دوو پلە گەرمتر دەبێت لە کاتی ئاسایی.

وتیشی: پێشبینی دەکرێت لە سەدا ٢٥ شێ ھەبێت و رێژەی باران بارین سفرە و پلەی گەرما دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی.