X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئەمڕۆ دواین کاروانی حاجیانی ھەرێم بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-06-04     207ژمارەی خوێندراو

ئەمڕۆ دواھەمین کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیان ٣٤٥ حاجیە بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج بۆ سعودیە بەڕێکەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا کاروانی حاجییانی کوردستان لە رێگەی ھەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا چوار ھەزار و ٣٤٠ حاجی کوردستان بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە و ئەمڕۆش دواھەمین کاروانی حاجییان بەڕیکەوتن کە ژمارەیان ٣٤٥ حاجییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەوشی تەندروستی حاجییان زۆر باشە و ھەموویان سەلامەتن و رۆژانە تیمی تەندروستی کە ژمارەیان ٢١ پزیشک و کارمەندی تەندروستییە چاودێری تەندروستی حاجیان دەکەن.