X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ھەر حاجیەکی ھەرێم نەخۆش بکەوێت بێ بەرامبەر چارەسەر دەکرێت

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-06-03     220ژمارەی خوێندراو

حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەر حاجییەکی ھەرێمی کوردستان لە سعودیە تووشی ھەر نەخۆشییەک ببێت، بێبەرامبەر چارەسەر وەردەگرێت.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، تیمێکی ٢١ کەسی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بە تەواوی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لەگەڵ حاجیانی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودیەن و چارەسەری ئەو حاجییە کوردانە دەکەن کە تووشی گرفتێکی تەندروستی دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، حاجییانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتی سعودیەوە بیمەی تەندروستییان بۆ وەرگیراوە و ھەر حاجییەک لەو وڵاتە تووشی ھەر گرفتێکی تەندروستی ببێت بێبەرامبەر لەلایەن تیمەکانیانەوە چارەسەریان بۆ دەکرێت و ئەگەر تێچووی چارەسەری نەخۆشییەکەی یەک ملیۆن دۆلاریش بێت، ھیچ بڕە پارەیەک نادات و بێبەرامبەر چارەسەری بۆ دەکرێت.