X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

سعودیە نزیکەی ١٥ ھەزار حاجی کور دەستگیردەکات

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-05-30     1022ژمارەی خوێندراو

بەھۆی نەبوونی ڤیزای حەج و ڤیزای تەزویرەوە سعودیە نزیکەی ١٥ ھەزار حاجی کورد دەستگیردەکات و نا‌ھێڵێت فەریزەی حەج ئەنجام بدەن.

ئاسایشی سعودیە ژمارەیەکی زۆر حاجی کوردی عێراقی دەستگیرکردوەو ھۆکاری دەستگیرکردنیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشوەختە چونەتە ئەو وڵاتەو ڤیزای حەجیان وەرنەگرتوەو ویستویانە ھەر لەو ڕێگەیەشەوە لەسعودیە بمێننەوەو فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن و ئاسایشی سعودیە بەو ھاوڵاتیانەی وتوە، ڕێگەی ئەنجامدانی فەریزەی حەجیان پێنادات‌و سەرباری ئەوەش، تاوەکو ڕۆژی عەرەفە، لەھۆتێلەکاندا بەدەستبەسەری دەمێننەوەو ڕێگەی ھاتنە دەرەوەیان پێنادرێت.

شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج‌و عومرەی ھەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت: ئاگادارین ژمارەیەکی زۆر لەو ھاوڵاتیانەی دەستگیرکراون خەڵکی ھەرێم‌و عێراقن، بەڵام ئێمە ناتوانێت ھیچیان بۆ بکەین وبۆیە بەدەستگیرکراوی دەمێننەوە".

وتیشی: ئەو ھاوڵاتیانەی دەستگیرکراون لەلایەن سعودیەوە مۆری سور لەپاسپۆرتەکانیان دەدرێت‌و بۆ ساڵانێکی دورودرێژ ڕێگەی ئەنجامدانی فەریزەی حەج‌و چونە سعودیەشیان پێنادات، چونکە وەکو سەرپێچیکاری یاسای وڵاتەکەی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات".


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو حاجیانەی بە فەرمی لە رێگەی ئێمەوە ڕۆشتوونەتە سعودیە ھەموو بەرپرسیارێتیەکیان دەگرینە ئەستۆ، بەڵام ئەو حاجیانەی دەستگیرکراون وەکو  باسدەکرێت ژمارەیان لە ١٥ ھەزار کوردی ھەرێم زیاترە وەکو ‌حکومەتی ھەرێم ناتوانین ھیچیان بۆ بکەین‌و سعودیەش ھیچ ئاسانکاریەکیان بۆ ناکات.

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی ناوخۆی سعودیە پێشتر ھۆشاداری دابوو کە ھەر کەسێک بە ڤیزای تەزویر بچێتە سعودیە ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.‌