تیمی نێردەی عێراقی لەگەڵ حاجیان ئاشکرایدەکات، دوێنێ یەکەم زیارەتکاری عێراقی بۆ حەج لەشاری مەککەی سعودیە گیانی لەدەستداوە.
لەڕاگەیەنراوێکدا نێردەی حەجی عێراق ڕایگەیاندوە، یەکەم زیارەتکاری بەناوی مەھدی لەتیف جاسمە لەدایکبوی ١٩٤٣ی پارێزگای بەغدا، ڕۆژی دوشەممە لەنەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ لەشاری مەککە بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
وەفدی دەستەی حەجو عومرەی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، تائێستا ١٨ ھەزارو ٢٨٨ عێراقی لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراقو دەروازەی سنوری عەرعەر گەیشتونەتە سعودیە، لەو ژمارەیەش ١١ ھەزارو ٢٣٢یان ئێستا لەشاری مەدینەو پێنج ھەزارو ٣٩٥ی دیکەیان گەیشتونەتە شاری مەککە.
لەعێراق، ١٩ ھەزارو ١٤٥ کەس لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراقو ھەرێمەوە گەشتی حەج دەکەن، ھەروەھا ١٩ ھەزارو ١٤٥ کەسی دیکە، بەڕێگەی وشکانی لەڕێگەی دەروازەی عەرعەر دەچنە حەج، ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی حەج دەستیپێکردو ٣٠ی ئەم مانگەش دوایین گەشت دەبێت، یەکەم گەشتی وشکانیش ٢٩ی ئایار واتە سبەینێ دەبێت.
|