X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

نێچیرڤان بارزانی پەیامی ھاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی ئیبراھیم ڕەئیسی و یاوەرانی بڵاوکردەوە

جیهان

2024-05-20     231ژمارەی خوێندراو

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و یاوەرانی خەمێکی بەئازارو زیانێکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامی‌و گەلی موسڵمانی ئێران‌و دۆستانی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم پەیامێکی بڵاوکردوەتەوەو نوسیویەتی:"ھەواڵی بەئازاری گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو سەرۆک ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە یاوەرانیان لە ڕووداوی تێکشکانی ھێلیکۆپتەرەکەیاندا، لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردین".

دەشڵێت:"لەمکاتە سەخت‌و دژوارەدا لەدڵەوە ھاوخەمی‌و ھاوسۆزیی قوڵمان لەگەڵ ڕابەری کۆماری ئیسلامی جەنابی سەید عەلی خامەنەیی‌و سەرکردایەتی‌و حکومەت‌و گەلی ئێرانی دۆست‌و دراوسێ‌و خانەوادە بەڕێزەکانیاندا دەردەبڕین، لەخوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوان بەبەزەیی‌و میھرەبانیی خۆی شادبکات‌و ئارامی‌و دڵنەوایی بەھەموان ببەخشێت".

جەختیکردوەتەوە، "گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو سەرۆک ڕەئیسی، خەمێکی بەئازارو زیانێکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامی‌و گەلی موسڵمانی ئێران‌و دۆستانی، بەڵام دڵنیاین گەلی جوامێری ئێران‌و کۆماری ئیسلامی ئەم کۆستەش تێدەپەڕێنن، خوای مەزن یارمەتیدەرو پارێزەری ھەموان بێت‌و یادی خوالێخۆشبوان بەخێر".