ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودیە ڕایگەیاند: ھەر کەسێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بچێتە حەج "گوناھبارە"، چونکە کاریگەری لەسەر ڕێکخستنی ژمارەی حاجییان دەبێت کە ساڵانە خۆیان تۆمار دەکەن.
ھاوکات، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە دەستی بە جێبەجیکردنی ڕێکارەکانی سزادانی ئەو کەسانە کردووە کە سەرپێچی لە ڕێنماییەکان دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا ھۆشداری دەدات لە سزادانی ئەو کەسانە کە بێ مۆڵەت فەریزەی حەج بەجێدەگەیێنن.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند، بەپێی ئەو سزایانەی دیاریکراون بۆ سەرپێچییەکان، ھەرکەسێک جا ھاووڵاتیی سعوودی بێت یان زیارەتکار، بێ وەرگرتنی ڕێگەپێدانی حەجکردن ئەو فەریزەیە ئەنجام بدات، بڕی ١٠ ھەزار ڕیاڵ سزا دەدرێت کە دەکاتە ٢ ھەزار و ٦٦٦ دۆلاری ئەمریکی.
|