دادگای باڵای بێڵفاستی بەریتانیا بڕیاریدا کارکردن بەبەشێک بەیاسای کۆچی نایاسایی ھەڵبوەشێنێتەوە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش نیگەرانە لەم بەڕیارە.
بەبڕیاری دادگای باڵای بێلفاستی بەریتانیا، دوێنێ دوشەممە، چەند بەشێکی یاسای کۆچی نایاسایی ھەڵوەشاندەوە، چونکە دەبێتە ھۆی تێکدانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت تانە لەم بڕیارە دەگرین.
یاسای کۆچی نایاسایی بەریتانیا دەسەڵات دەداتە کاربەدەستان، ئەو کۆچبەرانە دوربخەنەوە یان دەستگیربکەن، کە بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتونەتە بەریتانیا، یەکێک لەبنەماکانی ئەو یاسایەش ناردنی کۆچبەرانە بۆ ڕواندا.
جەستیس ھێمفایەرسی دادوەر دەڵێت، "یاسای کۆچی نایاسایی پێچەوانەی ڕێککەوتنامەی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەوەستێتەوە، ئەو ڕێککەوتننامەیەش ھێشتا وادەکەی لەبەریتانیا کۆتایی نەھاتوە".
|