X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

بەپێی ڕێککەوتنێک ئەڵمانیا کۆچبەر ڕەوانەی عێراق دەکاتەوە

جیهان

2024-05-11     202ژمارەی خوێندراو

ڕێکەوتنێکی نھێنی نێوان عێراق‌و ئەڵمانیا ئاشکرادەکرێت بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرە عێراقیانەی لەو وڵاتەن‌و تائێستا مافی پەنابەری‌و مانەوەیان پێنەدراوە.

ئەگەرچی تائێستا حکومەتەکانی بەغداو بەرلین بەفەرمی زانیارییان لەبارەی ئەو ڕێکەوتنە نھێنیەی نێوانیانەوە ئاشکرانەکردوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا زانیاریی ئەوەی ئاشکراکردوە، کۆچبەران بەژمارەیەکی گەورەو تاوەکو دوو ھەفتە لەمەوبەر، بۆ عێراق‌و ھەرێمی کوردستان دیپۆرتکراونەتەوە.
 
وتەبێژێکی وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرایکردوە، لەسێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئەڵمانیا ٢٢٢ ھاوڵاتیی عێراقی دیپۆرتکردوەتەوە، ١٦٩ کەسیان نێردراونەتەوە عێراق‌و کوردستان‌و ٥٣ کەسیش نێردراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی دیکە کە پێشتر کۆچبەران لێوە ھاتونەتە ئەڵمانیا.
 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، ٢٢ ھەزارو ٧٥٧ ھاوڵاتیی عێراقی بڕیاریان لەسەردراوە کە ئەو وڵاتە بەجێبھێڵن، کە ٢٠ ھەزارو ٦١١ کەسیان (دودڵدونگ)یان ھەیە، کە جۆرێکە لەچاوپۆشیکردن لەدەرکردنی کۆچبەران لەلایەن ھەرێمەکانەوە.

ئەوەش  ئاشکرابوە، لەبایەرن ٧٧ ھاوڵاتیی عێراقی دیپۆرتکراونەتەوەو ٢٨٨ کەسیش بەویستی خۆیان گەڕاونەتەوە عێراق‌و ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەرێمی نۆردراین-ڤێستڤالن ھیچ ھەڵمەتێکی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی لەساڵی ٢٠٢٤دا نەبوەو زانیارییەکانیش باس لەوەدەکەن، لەکۆی ٢٧ ھاوڵاتیی عێراق کە لەو ھەرێمە دیپۆرتکراون، ١٤ کەسیان نێردراونەتەوە بۆ عێراق.