X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ھۆشداری لە بڵاوبوونەوەی دواین جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت

جیهان

2024-05-09     223ژمارەی خوێندراو

دوایین جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا ترسی بڵاوبونەوەی شەپۆلێکی نوێی نەخۆشییەکە دروستدەکات، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی سەختی کۆنتڕۆڵکردنی لەگەڵ زیادبوونی بەرگری لە بەرامبەر ڤاکسینەکانی ئێستا.

جۆرە نوێیەکە ناوی فلێرتی لێنراوە و نزیکەی ٢٥%ی حاڵەتەکانی تووشبوون بەم جۆرە نوێیە نەخۆشییەکە لە ئەمریکا تۆمارکراون، جگە لەم جۆرەش جۆرێکی تری ڤایرۆسەکە کە بە کەی پی وەن پۆینت وەن ناسراوە لەئەمریکا تۆمارکراوە و ترسی ئەوەی دروست کردووە کە بە وڵاتانی جیھاندا بڵاوبێتەوە.

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ڤایرۆسەکانی ئەم نەخۆشییە بەردەوام لەگۆڕانکاریدان، ھەندێکجاریش ئەم گۆڕانکارییانە دەبنە ھۆی دروستبوونی جۆرێکی نوێی ڤایرۆس.