X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئەنجامدانی حەج بەبێ مۆڵەت سزای سێ ھەزار دۆلاری ئەمریکی لەسەرە

جیهان

2024-05-09     195ژمارەی خوێندراو

سعودیە ھۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەو کەسانەی بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجام دەدەن بە بەندکردن و سێ ھەزار دۆلاری ئەمریکی سزا دەدرێن.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە رۆژی ٢ تاوەکو ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ سزای سەرپێچیکاران لە رێسا و رێنماییەکانی حەجی ئەمساڵدا بۆ ئەو کەسانەی بەبێ مۆڵەتی پێشوەختە دەیانەوێت حەج بکەن دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێبژاردنەکە بڕی ١٠ ھەزار ریاڵە کە دەکاتە نزیکەی سێ ھەزار دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ ناردنەوەی سەرپێچیکاران بۆ وڵاتەکانی خۆیان و رێگریکردنیان لە چوونە ناو وڵاتەوە، ھەروەھا لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو سەرپێچیەدا پێبژاردنەکە دەبێت بە ٢٠ ھەزار ریاڵ.

پێشتریش ئاژانسی ھەواڵی سعودی رایگەیاندبوو، ھەرکەسێک بەھۆکاری سەرپێچیکردن لە وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بگیرێت بۆ ماوەی شەش مانگ زیندانی دەکرێت.