X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ڤیزەی یەک ساڵی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بونی نییە

جیهان

2024-05-02     244ژمارەی خوێندراو

حەج و عومرەی ھەرێم ئاشکرایکرد، بانگەشەکردن بۆ ڤیزەی یەک ساڵی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بونی نییە و لە سعودییە گەشتەکە بە نارەسمی ئەژمار دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ خەڵکانێک بەناوی کەسی و کۆمپانیاوە دەستیان کردووە بە بانگەشەی بردنی حاجیان بەرێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود ھەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە بۆیە لێرەوە بە گرنگ و پێویستی دەزانین ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دووبارە ئاگاداربکەینەوە کە لە عێراق و لە ھەرێمی کوردستان ھیچ جۆرە حەجێکی لەم جۆرە نییە و حکومەتی سعوودیەش بۆ ئەمساڵ چەندین رێککاری توندی داناوە بۆ رێگریکردن لە حەجی نارەسمی.

دەشڵێت: وەزارەتی حەجی عەرەبستانی سعودیە بڵاویکردووتەوە و بە ھەموو شاندی وڵاتانی راگەیاندووە کە ھەر کەسێک جگە لە رێگەی فەرمی بە ھەر رێگەیەکی دیکە لە وەرزی حەجدا فەریزەی حەج ئەنجام بدات لەکاتی دەستگیرکردنی تووشی کێشە دەبێتەوە چ بە پێبژاردنی پارە یاخود بە بەندکردن و رێگریکردن کە جارێکی دیکە ئەو ھاوڵاتیە گەشتی سعوودیە نەکاتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەبەوەشدەکات، ھەر ھاوڵاتیەک بە رێگەی ڤیزەی ساڵی یاخود ھەر جۆرە ڤیزەیەکی دیکە لە سعودیە دەستگیر بکرێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ھەموو دەرھاویشتەکان دەخاتە ئەستۆی خۆیان وھەر کۆمپانیایەک لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەمکارە ئەگەر لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی ھەبێت ئەوا مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و جارێکی دیکە بۆی نییە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کاری حەج و عومرە بکاتەوە.