X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ھەناردەی کاڵا لە عێراقەوە بۆ ئێران سێ ھێندە زیادی کردوە

جیهان

2024-05-01     220ژمارەی خوێندراو

نوێنەری تایبەتیی بازرگانیی ئێران لەعێراق ئاشکرای کرد، لە ساڵی ٢٠٢٣ بەبەھای ٥٨٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لە عێراقەوە ھەناردەی ئێران کراوەو بەمەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی سێ ھێندە زیادیکردوە.

فەرزاد بێلتن نوێنەری تایبەتیی بازرگانیی ئێران لەعێراق ڕایگەیاند، ئێران لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ بەبەھای ٥٨٠ ملیۆن دۆلار لەعێراقەوە کاڵاو شمەکی ھاوردە کردوە، ھاوردەی ئێران لەعێراقەوە لەساڵی ڕابردوو بەبەراورد بەساڵی ٢٠٢٢ بەڕێژەی ١٨٤% زیادیکردوە ئەمەش مانای وایە سێ ئەوەندە زیادیکردوە".

فەرزاد بێلتن "ئەو کەرەستە سەرەکیانەی لەعێراقەوە ھاوردە دەکرێن بریتین لەبەردی گرانبەھا، کانزا بەنرخەکان، بەرھەمی پۆلیمر، کەرەستەی ناوماڵ، پیشەسازی کارەبایی‌و ئەلیکترۆنی".

ئامارەکانی ژوری بازرگانیی ئێران دەریدەخەن لەدوای سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ھەناردەی ئێران بۆ عێراق نزیکەی دوو ملیار دۆلار کەمیکردوە، بەڵام لەساڵی ٢٠١٨وە ھاوردەکردنی ئێران لەعێراقەوە زیاتر لە ١٠ ھێندە زیادیکردوە.


ساڵی ڕابردوو ئێران بەبەھای زیاتر لەحەوت ملیار دۆلار کاڵای ھەناردەی عێراق کردوە، ھەروەک ھەناردەی غازیش بەبەھای نزیکەی دوو ملیار دۆلار بوە.

پارەی ھەناردەکردنی کارەباو غازی ئێران بۆ عێراق لەھەژماری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران لەبانکی بازرگانیی عێراق بەدینار دادەنرێت.

ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن، تاران‌و بەغدا لەئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیاندا بەکەڵکوەرگرتن لەدراوە ناوخۆییەکانی ئەو دوو وڵاتە کاردەکەن، ئەمەش بەئامانجی دەربازبون لەسزاکان، بەشێک لەئەندامانی ژوری بازرگانی عێراق لەو چوارچێوەیەدا ڕایانگەیاندوە، بەغدا لەبەرامبەر قەرزەکانیدا نەوتی خاو بۆ ئێران دابیندەکات.