سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت: لەگەڵ ئەمریکا نەگەیشتونەتە رێکەوتن بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی، بەڵام ئەو وڵاتە ڕەزامەندیداوە ھەلیکۆپتەر بە عێراق بفرۆشێت.
تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجار ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی ھەلیکۆپتەری سەربازیی بە عێراق بە چەند قۆناغێک، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ سەردانەکەی محەمەد سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتەکەیان.
راشیگەیاند: وەفدەکەی عێراق لەسەردانەکەیدا ئەمریکا نەگەیشتونەتە رێکەوتن بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی چونکە رێکارەکانی کڕینی ئاڵوزە، بەڵام گرێبەستی کڕینی ١٢ فڕۆکەی جۆری بێل ٤١٢ و نۆ فڕۆکەی جۆری بێل ٤٠٧ یان ئیمزاکردووە، کە بۆ چەندین مەبەستی سەربازی دەتوانرێت بەکاربھێنرێن و دەبنە پشتیوانیەکی باش بۆ سوپای عێراقی.
وتیشی: ئەمریکا لە لای خۆیەوە ١٥ فڕۆکەی مەشقی بێڵ ٥٠٥، و ٥ فڕۆکەی بێڵ ٤١٢ دەبەخشێتە عێراق ئەوەش دەستکەوتێکی زۆر باشە بۆ وڵات.
|