X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی بانکە عێراقیەکان پێکھێنرا

جیهان

2024-04-20     316ژمارەی خوێندراو

بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکدەھێنن بۆ چارەسەری کێشەی ئەو بانکە عێراقییانەی لەلایەن ئەمریکاوە .

 عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لیژنەیەکی ھاوبەش پێکدەھێنن و کاری ئەو لیژنەیە بۆ راستکردنەوەی سەرپێچییەکانی ئەو بانکانەیە".
 
شوباتی ئەمساڵ ھەشت بانکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجیەی ئەمریکا سزادران و لە فرۆشتنی دۆلار بێبەشکران، ئەو لیژنەی پێکھێندراوە بە بەشداری بانکی ناوەندی و بانکی فیدراڵی ئەمریکا و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە دەبن.
 
رێککەوتنەکە لەنێوان شاندی عێراق لە ئەمریکا لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە کراوە. بە وتەی عەلی عەلاق پێداچوونەوە راپۆرتی تایبەت بە سرووشتی سەرپێچی بانکە سزادراوەکان دەکەن تاوەکو سەرپێچییەکانیان راست بکرێنەوە.
 
رۆژی ٢٩ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بانکی ھودای عێراقی و حەمەد یاسر موسەوی خاوەنی بانکەکەی خستە لیستی سزاکانییەوە، ئەو سزادانە بەھۆی گومانە لە مامەڵەکردن بە دۆلار و بەقاچاغبردنی بۆ دەرەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی: "کاری ھاوبەش دەکرێت بۆ گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی کە پەیوەندارە بە راپۆرتی دۆخی ھەر یەکێک لە بانکە سزادراوەکان".