X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئامانجی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرادەکرێت

جیهان

2024-04-19     406ژمارەی خوێندراو

بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، “ئامانجی ھێرشەکان ناردنی ئاماژە بوو بۆ تاران کە توانامان ھەیە ھێرش لەناوخۆی ئێران ئەنجامبدەین”.

 بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، “ھێرشەکان بەوردی ئامانجەکانیان پێکاوە” بەبێ ئەوەی ئاماژە بە قەبارەی زیانەکان و شوێنانە بکات کە کراونەتە ئامانج.

ھەروەھا بەرپرسێکی سەربازی ئەمەریکی بە تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوزی ئەمەریکی ڕاگەیاندوە، “ھێرشەکانی ئیسرائیل سنووردار بوون”.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی میھری ئێرانی لە زاری عەبدولرەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای ئێرانەوە گواستویەتییەوە، ئەو دەنگەی لە ئاسمانی ئیسفەھان بیستراوە پەیوەندی بە ئاراستەکردنی سیستەمی بەرگرییەوە ھەبووە بۆ تەنێکی گوماناوی کە نەبووەتە ھۆی ھیچ زەرەر و زیانێک".

موسەوی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ ھێزەکانیان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و دواتر ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەن”.