X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئێران کەشتی جەنگی بەھشادی خستە جووڵە

جیهان

2024-04-18     646ژمارەی خوێندراو

ئێران کەشتی جەنگیی بەھشادی وەک ئامادەکارییەک بۆ ‌ھێرشی ئیسرائیل خستە جووڵە.

کەشتی جەنگی ئێرانی بەھشاد لە دەریای سورەوە بەرەو بەندەر عەباس جوڵەی پێکراوە، کە ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ ھەڕەشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ڕۆژی شەممەی ئێران بۆسەر تەلئەبیب.

کەشتی بەھشاد کەشتییەکی ھەواڵگریی و لۆجیستییە، ئێران بەکاریدەھێنێت بۆ ئاگاداربوون لە جموجوڵەکانی ئیسرائیل بەرامبەر وڵاتەکەی.

کەشتی بەھشاد دژی ھەڵمەتی ھاککردن و ھێرشی سیبرانی ئەمریکا بۆسەر ئێران بەکارھێندراوە، ھاوکات کەشتییەکە ھاوکار بووە بۆ پێدانی زانیاریی بە حوسییەکان لە ھێرشەکانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.