عێراق گرێبەستێکی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی لەگەڵ ئەمریکا واژۆکرد و ئەمریکاش چەند فڕۆکەیەکی بە دیاری دا بە عێراق.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بۆ واشنتن، گرێبەستێکیان بۆ کڕینی ٤١ فڕۆکەی جەنگی واژۆ کردووە لە دوای دیداری نێوان محەممەد شیاع سوودانی و سەرۆکی ئەمریکا.
وتیشی: عێراق بە یەک کاروان پارەی فڕۆکەکان نادات و بەشێک لەو فڕۆکانە دیاریی ئەمریکان بۆ عێراق، لە ماوەی چەند مانگی کەمی داھاتوو عێراق فڕۆکەکان لە ئەمریکا وەردەگرێت.
|