X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

پاسپۆرتی مستەفا ھیجری پوچەڵکرایەوە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-03-01     1409ژمارەی خوێندراو

حکومەتی عێراق پاسپۆرتی سەرکردەیەکی دیاری کورد پوچەڵدەکاتەوە و بەپێی بڕیارەکە ئەگەر پاسپۆرتەکەی بەکاربھێنێت دەستگیردەکرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق  لە نوسراوێکدا بڕیاریداوە، کە پاسپۆرتی مستەفا ھیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پوچەڵکردوەتەوە.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەناوی (مستەفا محەمەد ئەمین) مستەفا ھیجری کردووە کە پاسپۆرتەکەی پوچەڵکراوەتەوەو پاسپۆرتەکە بەکارھێندرا ئەوا دەکێشرێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و خاوەنەکەشی رادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیس دەکرێت.

بڕیارەکە تەنیا مستەفا ھیجری ناگرێتەوە بەڵکو ناوی (٧٢) سەرکردەی تری ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ھەرێمی کوردستان لە خۆ دەگرێت و پاسپۆرتەکانیان پوچەڵدەکرێتەوەو دەکێشرێنەوە.