ئەمڕۆ لە وڵاتی ئێران ١٢ مین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی و خولی شەشەمین ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەر بەڕێوەدەچێت، لە ھەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە ٦٠ ملیۆن ھاوڵاتی مافی دەنگدانیان لەو وڵاتەدا ھەیە
لەم ھەڵبژاردنەدا ١٤٤ بەربژێر لە ٣١ پارێزگای ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستھێنانی ٨٨ کورسیی ئەنجوومەنی شارەزایان رکابەریی یەکدی دەکەن و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بۆ ماوەی ھەشت ساڵ ھەڵدەبژێردرێن.
ھەروەھا ١٥ ھەزار و ٢٠٠ بەربژێر لە ٣١ پارێزگای ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستھێنانی ٢٩٠ کورسیی پەرلەمان رکابەری دەکەن.
٪١٢ـی بەربژێرەکان ژن و ٨٨٪یان پیاون. ئەندامەکانی پەرلەمان بۆ ماوەی چوار ساڵ ھەڵدەبژێردرێن.
لە رۆژھەڵاتی کوردستانیش ١٦ بەربژێر کێبڕکی لەسەر ١٠ کورسیی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران دەکەن، لەو ١٠ کورسییانە، سێ کورسی لە ورمێ، دوو کورسی لە سنە، دوو کورسی لە کرماشان، دوو کورسی لە لۆرستان و کورسییەک لە پارێزگای ئیلامە.
|