لەڕێگەی دەزگای ھەواڵگیری میتەوە، تورکیا دەیەوێت دەستوەردان لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی خۆجێی کەرکوکدا بکات و بەگوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی عەرەب، ئامانجی تورکیا لەم ھەنگاوەی کەمکردنەوەی ھەژموونی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە پارێزگاکەدا
رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی تورکیا لە پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای کەرکوکی عێراق بووە ھۆی وەستانی پەیوەندی و دانوستانەکان، کە ماوەیەک بوو لە نێوان ئەو ھێزانەی لە ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەدا کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکەیان بەدەستھێنا بوو دەستیپێکردبوو.
ھاوکات بەپێی سەرچاوەی میدیا عێراقییەکان، بەشێکی سەردانەکەی ئیبراھیم کاڵن راوێژکاری دەزگای ھەواڵگری تورکیا بۆ بەغداد و ھەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکرات و بەرەی تورکمانی پەیوەندی بەو پرسەوە ھەبووەو ھەر ئەو سەردانەش گفتوگۆکانی راگرتووە.
ھەوڵەکانی تورکیا بۆ ئەوەیە، سەرەتا رێگری بکرێت لەوەی یەکێتی نشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەدەست نەھێنن، چونکە پێی وایە کەرکوک لەروی نەوتەوە دەوڵەمەندە و ھەژموونی حیزبەکە لەو ناوچەیە لاواز بکات
سەرچاوە میدیاییەکان ئەوەیان دەست خستوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەدیاری کراوی مەسعود بارزانی سەرۆکی حیزبەکە ھاوکارە بۆ ئەوەی تورکیا ئەو پلانە جێبەجێبکات، و بەرپرسانی تورکیا بۆ تاوتوتوێکردنی ئەو پرسە سەردانی مەسعود بارزانیان کردوە و ئەمەش بە ھۆکاری راگرتنی کۆبوونەوەکانی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دادەنرێت
دانوستانەکانی لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و کاندییدە دەرچوەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق سوێندی یاسایییان خواردوە، ئەمەش ترسی لای ئەنقەرە دروست کردوە و فشارەکانی چڕترکردوەتەوە و ترسی لە فراوانبوونی نفوسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەیە بۆ پارێزگای کەرکوک بۆیە ھەموو ھەواڵەکانی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی ریگربێت لەوکارە
تورکیا پێی باشە تورکمانەکانی کەرکوک پۆستی پارێزگار وەربگرن و ئامانجیەتی ئەو پلانە سەربگرێت بۆ ئەو مەبەستەش ھەفتەی رابردوو، بەرپرسانی باڵای تورکیان چاویان کەوتوە بە حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی ھەروەھا داوا لە ئەرشەد ساڵحی نوێنەری تورکمانەکان کراوە نەچنە گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی خوجێی کەرکوک
|