وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، لە عێراق و سوریا، تێکڕا ١٤٠ ھێرش کراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و ٥٧یان لە عێراق بووە.
میللەت:
سابرینا سینگ جێگری وتەبێژی پنتاگۆن، لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی سەبارەت بە ھەڵسەنگاندنی بۆ پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوە کرد، لە ١١٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، لەوەتەی ھێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەستی پێکردووە، تێکڕا ١٤٠ ھێرش کراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا، لەوانەیش ٥٧یان لە عێراق و ٨٣یان لە سوریا بووە.
باسی لە ھێرشی حوسییەکانی یەمەن کرد بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان لە دەریای سوور کە درێژەی ھەیە و داوای لە حووسییەکان کرد کە ھێرشەکان رابگرن، وتیشی: رووداوەکانی دەریای سوور پەیوەندی بە رووداوەکانی غەززەوە نییە.
|