X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئەردۆغان: ئۆپەراسیۆنەکانمان لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبن

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-01-20     226ژمارەی خوێندراو

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانیان لەعێراق و سوریا بەردەوام دەبن و لە داھاتوودا پەرە بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان و چەکەکانیان دەدەن.

میللەت:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاو سەرۆکی ئاکپارتی لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ئاکپارتی لەیەلۆڤا ڕایگەیاند، جەھەپە لەلایەن دەم پارتییەوە بەبارمتە گیراوەو دەیانەوێت لەپێناو دوو سێ دەنگی زیاترو بەدەستھێنانی شارەوانی زیاتر، تیرۆریستان ئازان بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر لەڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە بەربەست خراوەتە بەردەممان، بەڵام ئێمە لەڕێگەی چەکی خۆماڵییەوە ئۆپەراسیۆنەکانمان ئاسانتر بەڕێوەدەبەین، ئەوانەی پێشتر چەکیان بەئێمە دەدا، یەک بەیەک ھەژماری ئەو فیشەکانەیان دەکرد کە بەکارمانھێناوە لەبەگژداچونەوەی تیرۆر، ھەمیشە بەربەستیان دەخستە بەردەممان، بەڵام لەڕێگەی پەرەپێدانی چەکی خۆماڵی توانیمان ئەم بەربەستانە بەلاوەبنێین‌و ئێستا بەبێ کێشە ئۆپراسیۆنەکانمان لەدەرەوەو ناوەوەی وڵات بەڕێوەدەبەین".

جەختیشیکردەوە، "بەجدی ئۆپەراسیۆنەکانمان لەسوریاو عێراق بەردەوامدەبێت تائەوکاتەی زەلکاوەکانی تیرۆر وشکدەبن، لەقۆناغی داھاتوو پەرە بەفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان‌و کەشتییەکانی فڕۆکەی جەنگ‌و چەکەکانی دیکەی وشکانی‌و دەریایی دەدەین".