X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە جەزائیر 46 کەس بوونە قوربانی

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2023-07-19     256ژمارەی خوێندراو
رووداوی هاتوچۆ

لەئەنجامی روداوێکی هاتوچۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە جەزائیر 34 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربون.

میللەت:
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری گوندی ئەتولی سەر بە پارێزگای بتامنراست لە باشوری جەزائیر زیاتر لە 34 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربون.

بەگوێرەی زانیاریەکان، ڕوداوەکە لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و پیکاپێکی پڕ لە سوتەمەنی ڕویداوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری سەرەکی ئەو روداوە نەخراوەتەڕوو.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە قوربانییەکان لە رووداوەکەدا سووتاون، هەروەها بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.