X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

تەنھا لە مانگی کانوونی دووەمدا ھەناردەی تورکیا بۆ ئیسرائیل ٤٣٠.٦ ملیۆن دۆلار بووە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2024-01-05     299ژمارەی خوێندراو

دوای ئەوەی تورکیا پاڵپشتی لە فەلەستینیەکان کرد و ھەڵوێستی توندی بەرامبەر ئیسرائیل دەربڕی، ھەناردەکانی بۆ ئیسرائیل زیادی کردوە.


میللەت:
بە پێی داتا فەرمیەکانی وەزارەتی بازرگانی ھەناردەکانی تورکیا بۆ ئیسرائیل لە مانگی کانوونی دووەمدا زیادیکردوە بۆ ٤٣٠.٦ ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمدا  ٣١٩.٥ ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت لە دوای دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین تورکیا ھەناردەکانی بۆ ئیسرائیل لە زیادبووندایە.

ئەم زیادبوونی ھەناردەکردنە لە کاتێکدایە بیلال ئەردۆغانی کوڕی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشەی لە سەرمایەدارەکانی تورکیا کردوە دژی بازرگانیکردن لەگەڵ ئیسرائیل.

ھەروەھا عومەر پۆلات وەزیری بازرگانی لە٧ی  تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ڕایگەیاند: لە٧ی  تشرینی یەکەمەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانییمان لەگەڵ ئیسرائیل بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٪٥٠ کەمیکردووە، ناوبراو لە ١٧ی  کانوونی دووەمی٢٠٢٣ وتی : “ئاڵوگۆڕی بازرگانیی تورکیا و ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەم بەڕێژەی٪٤٨ کەمی کردووە.