X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

چارەنووسی سێ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نادیارە

ڕاپۆرت

2023-12-08     337ژمارەی خوێندراو

ھەفتەی داھاتوو بڕی (٧٠٠) ملیاردیناری موچەخۆران رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، سێ موچەی مانگەکانی (١٠,١١,١٢)ی ئەمساڵی موچەخۆرانی ھەرێم دەکەوێتە گێژاوەوەو بە ساڵی ئاییندە دەستپێردرێت.


بڕیارە لە ١٥ی ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی عێراق خەرجیەکانی ساڵی دارایی ٢٠٢٣ دابخات، جگە لەو خەرجیانەی بڕیاری پێشتری ھەیە، ھەربۆیە بڕی (٧٠٠) ملیار دیناری موچەخۆرانی ھەرێم پێشتر بڕیاری لێدراوەو چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو رەوانەی ھەرێم بکرێت و موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران دابەشبکرێت.

بەڵام سێ موچەی ئەمساڵاَ (١٠, ١١, ١٢)ی موچەخۆرانی ھەرێم دەکەوێتە ناو گێژاوەوەو بە ساڵی داھاتوو دەسپێردرێت،، لەبەر ئەوەی تا ئێستا حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر نەداوەو لەمساڵدا خەرجناکرێت، بۆیە چاوەڕوان ناکرێت ساڵی داھاتووش خەرجبکرێت.

د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕی (٧٠٠) ملیار دینارەکە بەم زووانە دەنێردرێت و موچە دابەش دەکرێت بۆ سێ موچەکەی تریش (١٠,١١,١٢)ی ئەمساڵ، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.

بە پێی زانیارییەکان، گفتوگۆکانی وەفدی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد بۆ پرسی موچەو بودجە بە ھیچ ئەنجامێک نەگەیشتووە، لە سەردانی رۆژی ٢٧/١١/٢٠٢٣ وەفدی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی و تیمی دارایی سودانی کۆبوونەتەوە، لەبەغداد بە وەفدی ھەرێمیان راگەیاندووە، لە ئێستادا ھەرێمیک وردستان (٥) ترلیۆن دینار فەرزاری بەغدایە، لە باشترین حاڵەتدا لە ھەمواری یاسای بودجەدا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەتوانرێت (٦) ترلیۆن دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی ھەرێم دیاری بکرێت کە مانگانە دەکاتە (٥٠٠) ملیار دینار، ئەویش بە مەرج، بە مەرجی ئەوەی نەوت رەوانە بکرێت و داھاتی ناوخۆش رادەستی بەغداد بکرێت.

 بۆیە تا ئێستا ھیچ پرسێکی بودجەو موچە لە نێوان ھەولێر و بەغداد چارەسەر نەکراوەو بۆ ھەمواری یاسای بودجەو دیاریکردنی چارەنووسی بودجەو موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمیش بۆ ساڵی نوێ دەبێت لە پەرلەمانی عێراقەوە ھەموار بکرێتەوە کە تا ٩ی مانگی داھاتوو پەرلەمان لە پشودایە.