وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، کە دوو پێگەی ئێرانیان لەسوریا بۆردومان کردووە لەوەڵامی ئەو ھێرشانەی دەکرێتە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و دەڵێت، "سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی ھێرشەکەی ئەمڕۆی دەرکردووە".
لوید ئۆستن, وەزیری بەرگری ئەمریکا راگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکان ھێرشی ئاسمان کردووەتە دوو پێگەی سەربە ئێران لە سوریا ، و دەشڵێت ؛ ئەم ھێرشە ئاسمانیانە لە وەڵامی ئەو ھێرشانەیە کە دەکرێتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەم ھێرشانە کراوەتە سەر دامەزراوەیەکی راھێنان و ماڵێک لە نزیک ھەردوو شاری ئەلبوکەمال و مەیادین لە سوریا".
ڕاشیگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی ھێرشەکەی ئەمڕۆی دەرکردووە, بۆ ئەوەی روون بێت لایان کە ئەمریکا بەرگری لەخۆی و سەربازەکانی و بەرژەوەندییەکانی دەکات.
|