بانكی ناوەندیی عێراق و وەفدێكی باڵای ئەمریكا لەسەر چەند خاڵێكی تایبەت بە دۆلار‌و حەواڵە دەرەكییەكان رێككەوتن.
میللەت:
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، وەفدێکی بانکی ناوەندیی عێراق لەشاری ئەبوزەبی ئیمارات لەگەڵ لێپرسراوی پرۆسەی ھەناردە دەرەکییەکان بۆ پارەدارکردنی ھاوردەکان کۆبووەتەوە و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون و یەکەمیان بریتییە لە رێککەوتن لەسەر پارەدارکردنی پێشوەختی ھەژماری پێنج بانکی عێراقی بە دۆلار لە بانکە ئوردنییەکان و حەواڵەکانیان لە رێگەی بانکی جەی پی مۆرگانی ئەمریکییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنی دووەم بریتییە لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە حەواڵە رەتکراوەکانەوە ھەیە، بەڵام مەرجێک رەتکردنەوەکان پشتبەستوو بێت بە بەڵگەی بەھێز.
ئەو سەرچاوەیەی حكومەتی عێراق راشیگەیاندووە، هەر لە ئەبوزەبی چەند كۆبوونەوەیەكی تر كراون لە نێوان بانكێكی ئیماراتی و بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكی بە مەبەستی جێبەجێكردنی میكانیزمێك بۆ پارەداركردنی بانكە عێراقییەكان بە درهەمی ئیماراتی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له دوو مانگی داهاتوودا و له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه، بانكی ناوه‌ندیی عیراق رێوشوێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی ئاشكرابكات و به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار هاوسه‌نگ بكات و دۆلار له مامه‌ڵه ناوخۆییه‌كاندا په‌راوێزبخات.
|