X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

جارێكی دیكە بە درۆن بنكەی عەین ئەسەد بۆردوومانكرا

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2023-10-31     232ژمارەی خوێندراو

میدیا عێراقییەكان بڵاو‌یانكردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو بە چوار مووشەك بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای‌ ئەنباری‌ رۆژئاوای عێراق لەلایەن دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆردومانكرا.

میللەت:

لەسەر رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای ئەنبار ئاماژەیان بەوەكردووە:" لێكۆڵینەوەكانیان لە رووداوەكە بەردەوامە و تەواوی رێگاكانیان بەرەو دەروازە و سنوورەكانی نزیك لە بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا داخستووە".

پێشتریش وەزارتی بەرگری ئەمریكا (پێنتگۆن) لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردەوە: تا ئێستا 23 جار هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق و شام.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، سوپای ئه‌مریكا زۆرێك له‌و هێرشانه‌ی پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ ئامانجه‌كانیان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رگرییه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌.