X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئەو ژنە کوردەی ماوەی دوو ڕۆژە لە سعودیە بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2023-10-30     354ژمارەی خوێندراو

دوای دوو ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی ژنێکی دانیشتووی قەزای کەلار لە وڵاتی سعودییە، دۆزرایەوە

دلێر کەریم پورزای فکریە بەهجەت ئەو ژنەی بێسەروشوێنببوو ڕاگەیاند، "دوای دوو ڕۆژ لەون بونی لەوڵاتی سعودییە کەمێک پێش ئێستا دۆزرایەوە و گەڕایەوە بۆ لای براکەی کە پێکەوە چوو بون بۆ ئەنجامدانی عەمرە لە وڵاتی سعودیە".

وتیشی، باری تەندروستی باشە و تەنها هۆکار ئەوەبووە ڕێگای چوونەوە و گەیشتنی بە براکەی ون کردبوو.

فکریە بەهجەتی تەمەن ٥٩ ساڵ خاوەنی شەش خوشک و برای ئەنفالکراوە و خۆی یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی ئەنفال.