X
مەزڵوم عەبدی: ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، لەنێویاندا تورکیا

ئەمڕۆ بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا بە درۆن بۆردوومان کرایەوە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

2023-10-28     291ژمارەی خوێندراو

ئەمڕۆ دووبارە بنکەی تەنەفی ھێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بە دوو درۆن کرایە ئامانج و سیستمی بەرگری ئەمەریکاش رووبەڕووی ھێرشەکە بووەوە.

میللەت:

میدیای سوریی لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی پارێزگای حمسەوە بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە گروپە چەکدارییەکان بە دوو درۆن ھێرشیانکردەسەر بنکەی تەنەفی ھێزەکانی ئەمریکا کە دەکەوێتە نزیک سنوری عێراق و سوریا و ئوردن.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، سیستمی بەرگری ئەمریکا ھەوڵیداوە روبەڕوی ھێرشەکە ببێتەوە، بەڵام درۆنەکان توانیویانە بگەنە ئامانجەکانیان و بۆردومانی بکەن.

هاوكات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا- پێنتاگۆن لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەو هێرشانە كرد كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە عێراق و سووریا كراونەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان و رایگەیاند، لە 17 تاوەكو 27ی تشرینی یەكەم، هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانان لانیكەم 14 جار لە عێراق هێرشیان كراوەتە سەر و لە سووریاش شەش جار بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و رۆكێت هێرشكراوەتە سەریان، واتە بەگشتی 20 هێرش كراون و زۆربەی هێرشەكانیش لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە شكستیان پێهێندراوە.

پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوو لەو هێرشانەی كە بە درۆن كراونەتە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق و بنكەی تەنەف لە سووریا 21 پێرسۆنێلی ئەمریكی برینداربوون.