ئەمریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی نوێی "ساد" لە عێراق، کوێت، ئوردن، سعودیە، ئیمارات قەتەر جێگیر دەکات، ئەوەش لە پێناوی کەمکردنەوەی مەترسییەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەھۆی فراوانبوونی شەڕی سوپای ئیسرائیل و گروپە چەکدارییەکانی فەڵەستین ئەو سیستمە موشەکییە لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگیردەکات و بڕیار سیستمەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ جێگیربکرێت.
سیستمی بەرگری "ساد" لە ڕادارێکی پێشکەوتوو، سیستەمێکی مووشەکی و ناوەندی پێکدێت، کە توانای دۆزینەوە و ئامانجکردنی مووشەکی کروز و مووشەکی بالیستیکی کورت مەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھەیە تا دووری ١٢ ھەزار کیلۆمەتر ھەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە لەم چەند رۆژی رابردوودا، گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریا بە موشەکی مەودا مامناوەند و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، کە جێگیرکردنی ئەم سیستمە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ئەوە رووندەکاتەوە ئەمریکا نیگەرانە لەو دۆخەو دەیەوێت بنکە سەربازییەکانی لەو ھێرشانە بپارێزێت.
بە جێگیرکردنی ئەو سیستمە ئەمریکا جگە لە پاراستنی بنکە سەربازییەکانی، ھاوکاری ھاوپەیمانەکانیشی لە ناوچەکە دەکات، بەرگری لە خۆیان بکەن، بەتایبەتی ئەگەر شەڕی گروپە چەکدارییەکانی نێوان فەڵەستین و سوپای ئیسرائیل فراوان بێت.
|