X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

سوودانی: ناردنی 700 ملیار دینارەکە تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت

عێراق

2023-10-24     234ژمارەی خوێندراو

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام و به‌م نزیكانه‌ گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

محه‌مه‌د شیاع سودانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگەیاند به‌م نزیكانه‌ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست به‌ پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه‌ و تا كۆتایی ئه‌مساڵ مانگانه‌ 700 ملیار دینار بۆ موچه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت و له‌مانگی 12ی ئه‌مساڵیشدا پاكتاوی دارایی له‌ نێوان هه‌ردولادا ده‌كرێت.

ئاشكراشیكرد، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم راپۆرتی خۆیان لەبارەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا ئامادەكردووە.