بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە.
میللەت:
ئەمڕۆ سێشەممە24ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی 193 ملیۆن و 446 هەزار و 283 دۆلاری خستە بازاڕاوە، کە 151 ملیۆن و 616 هەزار و 283 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 41 ملیۆن و 830 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 161 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
|