حکومەتی کەنەدا، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی و دەڵێت، دوورکەونەوە لە هەموو جۆرە گەشتکردنێک بۆ عێراق.
میللەت:
ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی کەنەدا لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتییە کەنەدییانەی کردووە لە عێراقن، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە پێدەچێت دۆخی ئەمنی و ئاسایشی وڵات لەپڕ تێکبچێت بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات ڕاستەوخۆ گەشت بۆ عێراق نەکەن.
دەشڵێت، مەترسی ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی و تیرۆریستی لە عێراق هەیە، ئەو شوێنانەشی کە رەنگە لە هێرشەکاندا بەئامانج بگیرێن پێدەچێت شوێنە گشتییەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوون و قوتابخانە و پەرستگە و شوێنە ئاینیەکان و ئەو شوێنە گشتیانەی لەلایەن بیانییەکانەوە زۆر سەردانی دەکرێن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ئێستاشدا هەڕەشە هەیە لەسەر بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا لە عێراقدا بۆیە پێویستە هاوڵاتیانی کەنەدی زۆر وریای خۆیانبن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی یەکشەممە (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا، هۆشداری دا دیپلۆماتكار و هاووڵاتییانی، كه له رێگهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی بهغداوه گهشت نهكهن.
|