بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەھای دۆلار چەند رێنماییەکی نوێی دەرکرد و رایگەیاند، " سزای ماددیی و بەندکردن بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە بە نرخی دیاریکراو مامەڵە بە دۆلارەوە ناکەن".
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، "ھەر کەسێک بە نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی مامەڵە بە دۆلارەوە نەکات، ئەوا بە ١٠٠ ملیۆن دینار پێبژاردن و بەندکردنیش کە کەمتر نەبێت لە ١٥ ساڵ سزا دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشداوە، "نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ھاوردەکارانی ئۆتۆمبێل بە ١٣٢ ھەزار دینار ئەژمار دەکرێت".
دەشڵێت، " باج و رسومات بە دراوی عێراقی دەدرێت و کڕینی کاڵا لە دەرەوەی وڵات بە نرخی بانکی ناوەندی دەبێت، ھەروەھا حەواڵەکردنی پارە بە پێی رێککارەکانی بانک دەبێت".
|