بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی كەم دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازاڕەوە و بەهای دۆلار لە بەرزیدا ماوەتەوە.
میللەت:
ئەمڕۆ دووشەممە9ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی بڕی 201,082,400 ملیۆن دۆلار خستەبازاڕەوە، کە بڕی 168,612,400 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 32,470,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 159 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
|