X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

بانکی ناوەندی هۆشداری دەداتە بانکەکان

عێراق

2023-10-09     226ژمارەی خوێندراو

بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی دۆلارەوە دەركردو رایدەگەیەنێت، نابێت ئەو كەسانەی دۆلاریان لە بانكەكان داناوە لە كاتی راكێشانەوەی پارەكانیان دۆلاریان پێنەدرێت.

میللەت:

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سەرجەم ئەو بانكانەی كە مۆڵەتیان هەیە و كاردەكەن پێیان ڕاگەیەندراوە كە نابێت ئەو كەسانەی كە دۆلاریان لە بانكەكان داناوە لە كاتی راكێشانەوەی پارەكانیان، دۆلاریان پێنەدرێت و دەبێت پێگەی دراوی بیانی لەبەرچاو بگرن.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو بانکانەی دۆلار بە هاووڵاتیان نادەن، بەهۆی ئەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا بەرزە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی دوای ئەوە دێت، کە ئەو بانکە چەندین سکاڵای بۆ چووە لەلایەن هاووڵاتیانەوە کە هەندێک بانک دۆلار نادەنەوە بە خاوەن هەژمارەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە نرخی دۆلار لەچەند رۆژی رابردوودا و تا ئەمڕۆش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە بۆ نزیکی ١٦٠ هەزار دینار بەرامبەر ١٠٠ دۆلار.

 

زۆرترین خوێنراو