X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

دەستەی دەروازە سنورییەکان: ھۆکاری سەرەکی پاشەکشێی داھاتی خاڵە سنورییەکان بوونی دەروازەی نا فەرمییە لە ھەرێم

عێراق

17   کاتژمێر پێش ئێستا     273ژمارەی خوێندراو

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، " ھۆکاری سەرەکی پاشەکشێی داھاتی خاڵە سنورییەکان بوونی دەروازەی نا فەرمییە لە ھەرێمی کوردستان".

عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق، لە دانیشتنی پەرلەمان بە ئاشکرا رایگەیاند، " ھۆکاری سەرەکی پاشەکشێی داھاتی خاڵە سنورییەکان بوونی دەروازەی نا فەرمییە لە ھەرێمی کوردستان، ھەر کاڵایەک قەدەغە دەکەین لە دەروازەکانی عێراق یان باجی لەسەر زیاد دەکرێت دەچێت لە دەروازەکانی ترەوە دەیھێنێت".

ئاماژەی بەوەشدا، " ئێستا دوو باری مەکینەی ئۆتۆمبیل کە زۆرترین داھاتی ھەیە بۆ دەوڵەت لە ئوم قەسر لەسەر شۆستە داگیراوە، دەزانێت تاریفەی گومرییەکەی بەرزە، دەڵێت، دەچم لە ھەرێمی کوردستانەوە دەیھێنمە ناوەوە، کە ھەر بارێکی (٥) میلیار دینار بۆ بازرگانەکە دەگێڕێتەوە".

وتیشی، " لەبارەی دەروازە سنورییەکان گفتوگۆمان لەگەڵ دەکەن، فەرموون ئێمە ئامادەین بەفەرمی بیناسێنین بەڵام داھاتەکەی رادەست بکەن، ھەرێم داوای مووچە لە بەغداد دەکات، ئێ نابێت داھاتەکان پێکەوە بەشبکەین؟  بۆچی نەوتی بەسرە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەشبکرێت و بەغداد ھیچ وەرنەگرێت لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێم".

باسی لەوەشکرد، " دەروازەی سیمالکا کە دەروازەیەکی نافەرمییە لەگەڵ فاو و مەحمودیە، ناودەنێن چی، ئەمانە دەروازەی نافەرمین لەنێوان سوریاو ھەرێمی کوردستان و سەربە لایەنی دەرەوەی یاسان، چەندین  رۆژانە چەندین تانکەر نەوتی لێوەھاردە دەکرێت، ئەمانە سنورن نەک دەروازەی سنوری پەیوەندی بەکاری ئێمەوە، بەڵام کاری دەروازە سنورییەکان دەکاتە ئامانج و کاریگەری لەسەر داھاتەکانی دەبێت، جگە لەوەی لە سنوری تورکیاو ئێران تەنھا ٦ دەروازەی سنوری ھەیە کە دانی پێدانراوە، چەندین دەروازەی تری نافەرمی ھەیە نافەرمین، ئێمە بەرپرسیارێتی ھەر ٢٢ دەروازە سنورییەکەی عێراق ھەڵدەگرین و کەس ناتوانێت ھیچ سەرپێچیەکی تیادا بکات".  

لە کۆتایدا سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق جەختی لەوەکردوە، " لە دەروازە فیدراڵییەکان بە تەواوی سیستمی ئەیسکودا جێبەجێکراوە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێنەکراوەو رەتی دەکەنەوە".