بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار دابەزی.
میللەت:
بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی 222 ملیۆن و 599 هەزار و 204 دۆلار خرایە بازاڕەوە کە 190 ملیۆن و 189 هەزار و 204 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 32 ملیۆن و 410 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا.
دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە کە 18 ملیۆن و 570 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 156 هەزار و 650 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.
|