وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی نرخی بلیتی فڕۆكە بە ڕێژەی 50% بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و هەر نەخۆشێك دەتوانێت لە ساڵێكدا دووجار لەو داشكاندنە سودمەند بێت.
میللەت:
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی بلیتی فڕۆكە بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بڕی 50%، سەرەڕای دامەزراندنی هۆبەی چاودێریی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و یەكەی كارگێڕی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەسەرجەم فەرمانگەكانی وەزارەتدا.
رونیشیكردەوە، لەساڵێكدا دوو جار ئەم هەلە دەدرێت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.
بڕیارەكە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ژمارە (38)ی ساڵی 2013یە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە.
ئاماژەی بەوەشدا كە تەرخانكردنی پلەی وەزیری بۆ كەمئەندامان بەپێی رێژەی دیاریكراو لە یاساكەدا (5%)، دەچێتە خانەی ئەرك و كارەكانی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی.
|