نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێكهاتبون كۆبوەتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەكۆبونەوەكەدا باسی دۆخی هەرێمی كوردستان بەشێویەكی گشتی كراوە، بەتایبەتیش لەڕوی دارایی و ئابورییەوە، سەرەڕای گفتۆگۆی ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
نوسنگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، یەكێكی دیكە لە تەوەری گفتوگۆكان، هەماهەنگی و هاوكاری كردنی نێوان هەردو حكومەتی ناوەندی و هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوانیان بەتایبەتی دەروازە سنوییەكان، یەكخستنی سیاسەتی گومرگ، یاسای پارێزگاری كردن لە بەرهەمهێن بەجۆرێك كەلەبەرژەوەندی عێراق و گەلەكەیدا بێت.
|