یوسف كیلابی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه هه‌مو موچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق".
یوسف كیلابی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "جارێكی‌تر په‌یمان ده‌ده‌ین كه پارێزه‌ری مافه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌بین، ئێمه ده‌مانه‌وێت به پشتیوانی خودای گه‌وره و پاشان ئێوه‌ی ئازیز، موچه‌كانتان ببه‌ستینه‌وه به حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، بۆئه‌وه‌ی چیتر هاتنی موچه نه‌بێته سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان له هه‌رێم، نه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پاره به‌قه‌رز په‌یدا بكه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ئێوه‌ی موچه‌خۆریش حه‌ق و مافتان پێنه‌درێت".
راشیگه‌یاندوه، "به‌ڵێن دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هه‌مو موچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه بۆ سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق، با هیچ ئاڕاسته‌كراوێك كاریگه‌ریتان له سه‌ر دروستنه‌كات و ساردتان بكاته‌وه له وه‌رگرتنی مافه‌كانتان".
|