کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت.
میللەت:
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند، کۆمسیۆن رێگەی ئەمنی و توند و تۆڵی گرتووەتە بەر بۆ چاودێیکردنی ناوەندەکانی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان، دەتوانرێت لە ماوەی شەش کاتژمێردا دەنگەکان جیابکرێنەوە.
ئاشکراشیکرد، پێش کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی رۆژی 19 ی مانگ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەندرێت.
پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشكرایكرد، کاتژمێر (6:00)ی سەرلەبەیانی ڕۆژی 15ی ئەم مانگە لە ناوخۆی وڵاتدا بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕادەگیرێت.
|