بزوتنەوەی گۆران و پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند دەکەنەوە، ئەوەش لە پێناو بژێوی ژیانی خەڵک و موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
میللەت:
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ههردوولا كۆكبون لهسهر ئهوهی ههموو هێز و تواناكان بۆ پاراستی قهواری ههرێمی كوردستان كۆبكرێتهوهو هاوكات جهختیشیان له پشیتوانیكردن له حكومهت ههرێم كردهوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرایەوە، بە تایبەتی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکان، لەنێویاندا مووچەی مووچەخۆران و، باشترکردنی بژێوی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی کوردستان.
|