لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی مەکتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، کەیسی دەستگیرکردنەکەی دوو رۆژنامەنووسەکە پەیوەندی بە کاری رۆژنامەنووسییەوە نییە.
میللەت:
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی مەکتەبی راگەیاندنی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ جۆراوجۆرانه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوایه له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆر یان هێزه‌كانی كۆماندۆ یان ئاسایشه‌وه رفێندراون، له‌سه‌ر بڕ‌یاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌نده به‌یاوه‌ری هاودین مه‌حمود وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك به‌دواداچوونمان بۆ كه‌یسه‌كه ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت ده‌ستگیركراوان له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون و له‌بنكه‌یه‌كی ئه‌وان میوانن.
دەشڵێت، هەواڵی دەستگیرکردنی دوو رۆژنامەنووس لەلایەن دژەتیرۆرەوە دوورن لە راستییەوە.
جەختیشی كردەوە، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست خزمەت بە کاری میدیایی ناکات و کەیسی دەستگیرکردنەکەی دوو رۆژنامەنووسەکە پەیوەندی بە کاری رۆژنامەنووسی و حزبییەوە نییەو لەسەر شەڕ و تەشهیر دەستگیرکراون.
لەتیف نێروەیی تەئكیدی لەوەشكردەوە، یەکێتی پشتگیری لە ئازادی رادەڕبڕین دەکات.
راشیگەیاند، لەسەردانەكەدا عیماد بیلال سەرجەم دەنگۆکانی رفاندنی لەلایەن هێزی دژەتیرۆر و کۆماندۆوە رەتکردەوە و، وتوویەتی دوای ئازادبوونم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەم کە لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی نەگیراوم.
وتیشی، هەر لەسەردانەكەدا جەمال عەبدوڵا وتوویەتی، لەبەر درۆی سۆشیال میدیا فەیسبووکم نییە.
|