وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردوو منداڵێک کەوتووەتە ناو حەوزی ئاوی باخی ماڵەکەیان و خنکا.
میللەت:
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوی رابردوو لەنێو باخێک لەقەزای کەلار منداڵێکی 3 ساڵان لە حەوزێکی ئاودا خنکا.
ئاماژەی بەوەکرد، بەوتەی کەسوکاری منداڵەکە کەدانیشتووی گەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلارن سەردانی نێو باخەکەیان کردووە لەسەر رێگەی گوندی سەید خەلیل لەنێو باخەکەی حەوزێکی ئاو هەبوە منداڵەکەیان بەناوی (میر ئەحمەد عەدنان) کەوتووەتە ناو حەوزەکەوەو لەئەنجامدا خنکاوە.
|