دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەوت لە ماوەت، چوارتا، بازیان، بەرزنجە و حاجی ئاوا دابەشدەکرێت.
میللەت:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەوت لە ماوەت، چوارتا، بازیان، بەرزنجە و حاجی ئاوا دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستیپێکردووە و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نەوتیان وەرگرتووە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزانی سلێمانی، لە بەرواری نۆ تا ٢٣ی تشرینی یەکەم، بڕی ١٢ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار لیتر نەوت بەسەر ٦٤ هەزار و ٢٦٠ خێزاندا دابەشکراوە.
|